وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە ڕایگەیاند، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند: بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە ترسنۆکانەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەین، ئەم هێرشەش مەترسی لەسەر سەلامەتی گەشتی ئاسمانی و لاوازکردنەوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەبێت لە یارمەتیدانی عێراق بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر".
جەختیشی کردۆتەوە بەهەموو شێوەیەک بەرهەڵەستی تیرۆر دەکەین بە هەموو جۆر و شێوازەکانیان و بە هەر پاساوێکیش بێت.
جێی باسە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی به 6 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.