له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت پرسی هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رێنـاس جانـۆ ـ ئەندامی خولی پێشـووی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند :
ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده به‌پێی ئه‌و عورفه سیاسییه‌ی كه هه‌یه ، به‌ڵام هیچ شتێك نیه نه‌گۆڕ بێت ، واتا ئه‌و پۆسته ته‌نها بۆ لایه‌نێكی سیاسی بێت ، ئه‌وه عورف نییه.
روونیشیكرده‌وه كه پارتی هێزی یه‌كه‌مه له كوردستان له‌و پرۆسه‌یه‌ی هه‌لبژاردن بۆیه ئاساییه پارتی به‌رگری له به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگده‌رانی بكات ، هیچ عورفێك یان یاسایه‌ك نیه كه هی پارتێكی دیاریكراو بێت .
هه‌روه‌ها پارتی پێی وایه فراكسیۆنی كورد و پێكهاته‌كان له سه‌ر یه‌ك كاندید پێك بێن ، به‌ڵام پێداگیری كردن له سه‌ر یه‌كێك یان كاندیدێك كه ره‌زامه‌ندی له سه‌ر نه‌بیت ئه‌وه جێی قبوڵ كردن نیه .
هه‌میشه پارتی نه‌رم بووه له به‌خشینی پۆسته‌كان ، مافی ده‌نگده‌ری پارتی خوراوه ، به‌ڵام پارتی زیاتر كوردانه‌تر هه‌نگاوی ده‌نا له رابردوو . بۆیه كه‌س بۆی نیه په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردن بۆ پارتی درێژ بكات .
رێناس جانۆ رایگه‌یاند كه جێی پرسیاره یه‌كێتی له هۆڵی په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت ده‌نگ به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نادات ، كه هیچ گۆرانكاری رووینه‌داوه .
گوتیشی ئه‌گه‌ر پارتی لای ئاساییش بێت ، سه‌درو حه‌لبوسی چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و ره‌فتاره‌ی یه‌كێتی به ده‌نگ نه‌دان به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان . به‌رای من له‌و رووداوانه بوونی لێكترازان و بۆچوونی جیاجیا ، سیفه‌تێكی دیاره له ناو یه‌كێتیدا ، ئه‌وه نیشانه‌ی لاوازییه ، هه‌رچه‌ند ئه‌وان به‌خۆیان به ئاسایی سه‌یری ده‌كه‌ن .
پارتی خاوه‌نی پرۆسه‌ی سیاسییه ، هیچ كات هه‌وڵی لێكترازانی نه‌داوه ، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی داوه سه‌قامگیری له ناو عێراقدا فه‌راهه‌م بكات .
یه‌كێتی شه‌ڕ بۆ هه‌ندێك لایه‌ن ده‌كات ده‌یان جار یه‌كێتی فرۆشتووه .
پارتی هه‌وڵ ده‌دات رێره‌وه‌كان راست بكاته‌وه كه هه‌ڵه بوونه . ناكرێت هه‌موو په‌ڕاوه‌كان تێكه‌ڵ بكرێت .
نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق گۆڕاوه ، بۆیه قبوڵكردنی وا به ئاسانی زه‌حمه‌ته ، زۆر هێز به‌هۆی فشاری شه‌قام هاتوونه‌ته كایه‌وه .
پارتی ته‌مه‌ننای ئه‌وه ناكات لێكترازان له هیچ لایه‌ك رووبدات ، چونكه خزمه‌ت به پارتی ناكات .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كارنامه‌ی پارتی راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراق .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.