سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، بکەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی بەغدا دەستگیر کرا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کەمێک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند: کەسێک بەناوی (ئەکرەم ئەلقەیسی) دەستگیر کراوە کە بکەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بووە.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند:ئەکرەم قەیسی لە نزیک دووز لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەددین دەستگیر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتبارەکە بەهەماهەنگی لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیر کراوە.
جێی باسە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی به 6 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.