Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 10:18

کەشناسی:سبەی ئەگەری بەفر و بارانبارین هەیە

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئەگەری دابارینی بەفر و باران لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا پێشبینی بۆ ئەمشەو شەممە و سبەی یەکشەممە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمشەو ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە زۆربەی ناوچەکان دابارین ڕادەوستێت، هەروەها بۆ بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ئەگەری دابارینی کەم بەشێوەی بەفر و باران لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە".

سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمشەو ئەوەی خستەڕوو "لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی 0 پلەی سیلیزی دەبێ، تەنها لەناوچە شاخاوییەکان نەبێ بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە، بەتایبەتی له‌ ناوچە سنوورییەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بە بەردەوامی کەمێک ڕوو لە بەرز بوونەوە دەکەن بە 3 تاکو 4 پلەی سیلیزی".

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بە ملم خستەڕوو کە بەم شێوەیە:-

هەولێر 2.2

سلێمانی 0.1

کەرکووک 1

دهۆک 0.8

پیرمام 2.6

چەمچەماڵ 2

زاخۆ 1.2

شەمامک 2.3

ئاکرێ 1.2

بارزان 1.8

بازیان 1.2

دوکان 0.4

حاجی ئۆمەران 1.4

 هەڵشۆ 5.2

خەبات 0.6

پێنجوێن 0.8

ماوەت 0.6

 قەڵادزێ0.4

 سمێلان 0.4

مێرگەسۆر 8.8

 سیدەکان 0.8

 چۆمان 4

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.