سەربازانی ئۆکراینی لە ناوچەی ڤێرکنۆتۆرێتسک جێگیربوون.
سەرەڕای بانگەشەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی رۆژئاوا بەوەی کە رووسیا نیازی داگیرکردنی ئۆکراینای ھەیە و رەتکردنەوەی ئەو بانگەشانە لەلایەن رووسیاوە، زیادبوونی جموجۆڵی سەربازیی لەناوچەکەدا وایکردووە کە چاوەکان دووبارە بچنەوە سەر ناوچەی دۆنباس.
ئۆکراینا نزیکەی 120 ھەزار سەرباز و کەلوپەلی سەربازیی رەوانەی نزیک ھێڵی بەرکەوتنی لەگەڵ دۆنباس کردووە.
لە وێنەکاندا سەربازانی ئۆکراینا لە ناوچەی ڤێرکنۆتۆرێتسک دەبینرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.