کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەست بەسەرو چارەنووسی نادیارە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 27 ى 1 ى 2022، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی حوسێن قوڕەیشی تەمەن 50 ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن قوڕەیشی بەبێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی حوسێن قوڕەیشی، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران هاووڵاتییهکی کورد دهستگیر دهکهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.