Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:50

تره‌مپ هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌دات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌دات.

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: سیاسه‌ته‌كانی بایدن لاوازه‌و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م.

 تره‌مپ له‌ وتارێكیدا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانی له‌ شاری كونرۆری ویلایه‌تی تێكساس گوتی: لاوازی بایدن  و كه‌متواناییه‌كه‌ی مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بایدن كۆریای باكوور ژماره‌ی رۆكێته‌كانی زیاد كردووه‌و كه‌یشتۆته‌ ئاستی پێوانه‌یی.

هه‌روه‌ها گوتیشی:  رێكخستنی ئیداره‌دانی ئێستا بۆ پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان لاوازه‌.

تره‌مپ له‌ وتاره‌كه‌یدا ئامۆژگاری بایدن-ی كردو داوای لێكرد بایه‌خ به‌دۆخی كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك بدات و پێویسته‌ هێز ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌ بكات، نه‌ك ئه‌وروپا.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ر له‌وه‌ی هێز بۆ پاراستنی سنووری ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات ره‌وانه‌ بكات،له‌سه‌ر بایدن پێویسته‌ سنووره‌كانمان لێره‌ له‌تێكساس بپارێزێ.

له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا تره‌مپ گوتی: سه‌ركرده‌كانمان به‌ر له‌وه‌ی باس له‌داگیركردنی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ بكه‌ن،پێویسته‌ داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان رابگرن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مریكا رووسیا ده‌رباره‌ی ئۆكراینا رووبدات، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.