Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 09:13

بوومەلەرزەیەک رۆژئاوای قەزای مەخمووری ھەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3،4 پلە بەپێوەری رێختەر باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوا باکووری عێراقی ھەژاند.

روانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3،4 پلە بەپێوەری رێختەر لە دووری 7،2 کیلۆمەتر رۆژئاوای قەزای مەخموور باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای نەینەوای ھەژاندووە.

راشیگەیاندووە کە دانیشتوانی ناوچەکە، ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردەووە.

دەستەی ناوبراو ئەوەی نەخستووەتەڕوو لەوەی بوومەلەرزەکە، زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە یاخود نا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.