بە گوێرەی "پەیمانگای واشنتن"ی ئەمریکی، بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق لە دوای ساڵی 2003ەوە بەشێوازی جیاواز بڵاوبوویەوە، لەنێوان قۆستنەوەی منداڵان بۆ سواڵکردن و ناچارکردنی ئافرەتان بۆ کارکردن لە تۆڕی لەشفرۆشی و بازرگانیکردن بە ئەندامی مرۆڤەوە.
راپۆرتەکە لە روانگەی عێراقی بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە گواستەوە و رایگەیاند، منداڵانی خوار تەمەن 16 ساڵ سێ لەسەر یەکی قوربانیان پێک دێنن، روانگەکە ئاماژەشی پێدا، کەسایەتی حکوومی تێوەگلاوە لەم تۆڕانە لە رێگەی هەژموونیان لە دامەزراوە ئەمنییەکان قوربانییەکانیان تووش دەکەن.
راپۆرتەکە روونی کردەوە، چاودێران فراوانبوونی دیارەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق دەگەڕێننەوە بۆ زیادبوونی ئاستی هەژاری و بێکاری و لاوازی ئاسایش و هێزی میلیشیاکان کە پاڵپشتی لە تۆڕە تاوانبارەکان دەکەن بە مەبەستی سوودی دارایی، هەروەها نەبوونی یاسا و لاوازی رۆڵی دەزگا ئەمنییەکان بوونە هۆی بڵاوبوونەوەی تاوانی رێکخراو و باڵادەستی چەتەکان لە بەغدا کە وایکرد بەغدا ببێتە یەکێک لە خراپترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان، ئەمەش بەهۆی چەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و میلیشیا چەکدارەکان.
راپۆرتێکی ئەمریکی: بەهۆی چەتە و میلیشیاکانەوە دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە عێراق زیادی کردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.