له وڵاتی كامیرۆن و له یه‌كه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆنی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی گامبیای برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له گێمی دووه‌میش یاریزانانی كامیرۆن ڕیزه‌كانیان ڕێكخسته‌وه‌و چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی گامبیا، تا له خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان كارل تۆكۆ ئێكامبی گۆڵێكی بۆ كامیرۆن به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی كامیرۆن بۆ سه‌ر گۆڵی گامبیا درێژه‌ی هه‌بوو، له ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان كارل تۆكۆ ئێكامبی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن یه‌كه‌م بلیتی قۆناغی پێش كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای به‌ده‌ستهێناو هه‌ڵبژارده‌ی گامبیاش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا کامیرۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گامبیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.