له دووه‌م یاری قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا كه یاریه‌كانی له ولاتی كامیرۆن به‌رده‌وامه هه‌لبژارده‌ی بۆركینافاسۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی تونس تۆمار كرد‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رۆمدی ئادجیا به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل دابوون به‌تایبه‌تی یاریزانانی بۆركینا فاسۆ كه به‌به‌هێزتر ده‌ركه‌وتن و چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه له دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م دانگۆ واتارا تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی بۆركینافاسۆ تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌میش یاریه‌كه به‌هێزتر بوو تونس له‌هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوو بۆركینافاسۆش هه‌ولی پارێزگاری كردنی گۆله‌كه‌ی ده‌دا ، له خوله‌كی هه‌شتاو سێ دانگۆ واتارا كارتی سووری به‌روودا به‌رزكرایه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌لبژارده‌كه‌ی به ده‌یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد‌و یاریزانه‌كه‌ش له قۆناغی پێش كۆتایی جامه‌كه بێ به‌ش ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.