یانەی بارسێلۆنا یاریزانی ئیسپانی و یانەی ولڤەرهامتۆنی ئینگلیزی، ئاداما تراورێ بە شێوهی خواستن هێنایە ریزی یاریزانەکانییەوە.
بارسێلۆنا تا کۆتایی وەرزەکە ئاداما تراورێ تەمەن 26 ساڵانی بە شێوهی خواستن گرتووە لەگەڵ بژاردەی کڕین.
میدیای ئینگلیتەرا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بەهای کڕینەکە بە 30 ملیۆن پاوەند دیاری کراوە.
ئاداما تراورێ دوای ئەوەی لە ژێرخانی بارسێلۆنا پێگەیشت لە ئەستۆن ڤێلا و میدلزبره یاریی کردووە و لە ساڵی 2018دا گواستراوەتەوە بۆ ولڤەرهامتۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.