په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا هێز و ڕاوێژكارانی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بهێڵێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكیشدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سوپاس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌یان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نن: سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاغ) دەكه‌ین بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان و راوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەیان لەعێراق و هەرێمی کوردستان
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لەبڕیاری درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا و راوێژکارانیان دەکات لەعێراق و هەرێم، کە هۆکارێکی گرنگی بەیەکەوە کارکردن و ئەرک بینینە، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی تیرۆر و تیرۆریستان.
وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیشدەکاتەوە، هێشتا داعش هەڕەشەیەکی جددیە و پێشمەرگه و سوپای عێراق، پێویستیان بەهاوکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی ووڵاتانی هاوپەیمانان هەیە، لەمڕوشەوە راوێژکارانی ئەڵمانیا رۆڵێکی کاراو کاریگەریان بینیوە لەتێکشکاندنی تیرۆریستان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرووی مەشق و راهێنان، سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی سەربازی.
له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: وەزارەتی پێشمەرگە، بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سوپاسی گەل و حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ پەسندی ئەو بڕیارەو دووپاتیشیدەکەینەوە، لەگەڵ ئەڵمانیا، وەک شەریکی راستەقینەمان تیرۆریستان لەناو دەبەین و ناوچەکە بە ئارامی و پارێزراویی دەهێڵینەوه.
ئه‌ڵمانیا بۆ پاڵپشتی پێشمه‌رگه هێزه‌کانی له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌هێڵێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.