سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه كه فڕانك لامپارد ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی ئێڤێرتۆن وه‌ربگرێت.
ئه‌ویش له شوێنی ڕافائێل بینیتێزی ئیسپانی كه به‌م دواییه له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه، له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاویكرده‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو به‌رپرسانی ئێڤێرتۆن دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لامپارد له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون ئه‌ركی مه‌شقی تیپه‌كه‌یان به ڕاهێنه‌ره‌كه بسپێرن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئێڤێرتۆن بارودۆخی له خولی نایابی ئینگلته‌را سه‌خته‌و هه‌وڵ ده‌دات له ناوچه‌ی مه‌ترسیداری دابه‌زین بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان خۆی ده‌رباز بكات، ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی نۆزده خاڵ له پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دایه، لامپاردی ته‌مه‌ن چلوسێ ساڵ نزیكه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی دوورخرایه‌وه‌و له‌و كاته‌وه ئه‌ركی ڕاهێنانی هیچ یانه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرتوو.
فڕانک لامپارد ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی ئێڤێرتۆن وه‌ربگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.