سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا به یاوه‌ریی قایمقامی شارۆچكه‌ی مه‌خمور و به‌رێوه‌به‌رانی یه‌كه ئیدارییه‌كان و ناحییه‌كانی سنووری نه‌ینه‌وا و مه‌خمور، كوبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له گه‌ڵ چین و تویژه‌كانی شارۆچكه‌ی مهخمورئهنجام دا .
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كێشه و ئاریشه‌كانی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خمور و شارۆچكه‌كانی دیكه .
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، داوا له نوینه‌رانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مهخموركرا ،داواكارییه‌كان بخه‌نه روو بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و خزمه ت گوزارییه‌كان بگیرین.
له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مه‌خمور و قه راج و گوێر وكهندێناوه و مه‌لاقه‌ره، پێشكه‌شی جێگری پارێزگاری یه‌كه‌می نه‌ینه‌وا كران ، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری نه‌ینه‌وا-ش پشتیوانی ته‌واوی بۆ گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزارییه‌كان بۆ ناوچه‌كان ده ربڕی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.