لە گەڕەکێکی پارێزگای سلێمانی 3 هاووڵاتی بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەست دا.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی خەباتی پارێزگای سلێمانی دایکێک و 2 منداڵەکەی بەهۆی غازی سۆپاوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ڕووداوەکە بەهۆی دروستبوونی غازەوە بووە لە سۆپاکە و بووەتە هۆی خنکانی ئەو هاووڵاتییانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.