وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، وه‌زیره‌كه‌یان فوئاد حوسێن تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: چه‌ند ئاژانسێكی ده‌نگوباس باسیان له‌وه كردووه كه فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی نه‌كردوه كه ئه‌مڕۆ له وڵاتی كوێت به‌ڕێوه چوو.
ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی وه‌زیر به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆڕۆناوه بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: باری ته‌ندروستی وه‌زیری ده‌ره‌وه زۆر باشه و نزیكه چاك ببێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌مزووانه وه‌زیر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.