فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ڕۆڵ و پێگەی ئیدریس بارزانی لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان هەمیشە دیاربووە و هەموو تەقەلایەکی لەپێناو خزمەتکردن بوو بە خەڵکی کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە جەخت لە گرینگی ڕۆڵ و پێگەکەی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان:-
لە ساڵیادی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانیی هەمیشە لە یاد
35 ساڵ بەر لە ئێستا، گەلی کورد سەرکردەیەکی بە ئەمەک و خەمخۆرێکی دڵسۆزی لەدەستدا. ئیدریس بارزانی کە پەروەردەی دەستی بارزانی نەمری رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.
ڕۆڵ و پێگەی کاک ئیدریس لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان هەمیشە دیاربووە و هەموو تەقەلایەکی لەپێناو خزمەتکردن بوو بە خەڵکی کوردستان و هەمیشە بۆچوونەکانی لە دەرەوەی کوردستان لەبارەی عێراق بەهەند وەرگیراون، بڕیار و کارەکانی پێش هەموو کەس بۆ خزمەتی هەژاران بووە و خۆشەویستییەکی بێکۆتایی هەبووە لەلای خەڵکی هەژاری کوردستان.
لەم ساڵیادە خەمناکەدا درود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی کاک ئیدریس بارزانی
سڵاو بۆ ڕۆحی ڕێبەری مێژووی گەلی کورد ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نهمر و تێکڕای شههیدانی کورد و کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.