Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 07:45

فڕۆکه‌کانی عێراق 6 تیرۆریستی داعشیان له‌ نه‌ینه‌وا کوشت

کوردستان TV
100%

 

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه‌كانی عێراق له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا 6 تیرۆریستی داعش هاتنه‌ كوشتن.

شانه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: هێزی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێرشێكی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ نزیك گوندی شێخ یوونس له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دا و دوای مووشه‌كبارانی شوێنه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كداره‌ داعشانه‌ كوژران كه‌ له‌ مۆلگه‌كه‌دا بوون و ژماره‌یان 6 تیرۆریست بوو.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منی و ئاسمانییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ ڕاوه‌دوونان و كوشتنی تیرۆریستانی داعش به‌تایبه‌تیش له‌ پاریزگای نه‌ینه‌وا و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ تیرۆریستان بوونیان تێدا هه‌یه‌ و چالاكییان هه‌یه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.