له هێرشێكی تیرۆریستانی داعش له سنووری شاری كه‌ركووك 3 پۆلیسی فیدڕالی عێراق بوونه قوربانی.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاشكرایان كرد: ئه‌مشه‌و له نزیك گوندێكی شاره‌دێی ڕیاز له سنووری شاری كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش به چه‌كی سووك و مامناوه‌ند هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی لیوای سێی پۆلیسی فیدڕالی عێراق.
ڕاشیانگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌دا 2 پۆلیسی فیدڕالی عێراقی كوژراون و هه‌روه‌ها یه‌كێكی تریش بریندار بووه.
ئه‌م هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له سنووری شاری نه‌ینه‌وا فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه 6 تیرۆریست كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.