Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 04:53

ڕوونکردنەوە له‌باره‌ی ده‌نگۆی کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی ئەو هەواڵەی کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتۆتەوە، ئاشکرای دەکات بەم شێوازە نییە کە بڵاوکراوەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: لە کەناڵێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتووەتەوە، پاش بەدواداچوونی مەیدانیی بەشی فرۆشیاری 2 لە هەولێر، ئاشکرا بوو کە ئەم زەوییە پێشتر خانوو بووە و قەرزی کۆنی لەسەر بووە.

ڕاشیگەیاند: خاوەنەکەی بەبێ ئەوەی کە قەرزەکانی بداتەوە و پاکانە بکات، تەنانەت فەرمانگەی کارەبا ئاگادار بکاتەوە، خانووەکەی ڕووخاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە داوا لە هاووڵاتییەکە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.