Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 03:46

‎‎ پەیامی فڕاکسیۆنی پارتی بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی

کوردستان TV
100%

 

فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بەڵێن بە گیانی پیرۆزی دەدەین لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بین و درێژە بە کاروانی خەبات و تێکۆشانی بدەین.

فڕاكسیۆنی پارتی ڕاشیگه‌یاند: ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو خاوەن ڕوانگەی سیاسی گەورە و نیشتمانییانە بوو، سیاسەتمەدارێکی ڕۆشنبیر و دووربین و وردبین بوو.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی فڕاكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی:-

لە یادی سی و پێنج ساڵەی کۆچی دوایی سەرکردەی لێزان و پێشمەرگەی رۆژانی سەختی خەبات و بەرگری و سەرقافڵەی شۆڕشگێڕان، ئەندازیاری ئاشتی و تەبایی کاك "ئیدریس بارزانی" هەمیشە زیندوو، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی، پابەندبوونمان بە ڕێبازی ئەو سەرکردە مەزنە کە رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستانە دووپات دەکەینەوە، بەڵێن بە گیانی پیرۆزی دەدەین لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بین و درێژە بە کاروانی خەبات و تێکۆشانی بدەین.

هێژا سەرۆک مەسعوود بارزانی لەبارەی کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەفەرموێ: کاک ئیدریس مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو گەورەییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتووییەکەییەوە سەرچاوەی گرتبوو.

بەهەق کاک ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو خاوەن ڕوانگەی سیاسی گەورە ونیشتمانییانە بوو، سیاسەتمەدارێکی ڕۆشنبیر و دووربین و وردبین بوو، ئازادیخوازێکی خاکی و مرۆڤپەروەر بوو، خاوەن بەهاو مەبدەئی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینەبوو.

لەم بۆنە خەمناکەدا دروود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی کاك ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەل و نیشتمان و سەروەریان بارزانی نەمر .

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

30/1/2022

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.