Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 03:46

له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف

کوردستان TV
100%


به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31 ى 1 ى 2022، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ شاری نه‌جه‌ف، له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌رده‌وامی بوونی پڕۆسه‌ی سیاسی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و  چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی كۆسپ و گرفته‌كان ده‌كرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیی خستووەتەڕوو.

سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە  نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.