پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا هەرهاووڵاتییەك سەردانیان بكات دەبێت كارتی ڤاكسینی هەبێت یاخود پشكنینی كۆرۆنای كردبێت.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دهكاتهوه و رایدهگهێنێت: كە لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی لە رۆژی 1-2ـەوە هیچ هاووڵاتیەك ناتوانێت سەردانی نوسینگەكانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بكات بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان بەبێ كارتی فاكسین یاخود پشكنینی ڤایرۆسی كرۆنا كەپێش (48) كاتژمێر كرابێت.
ههروهها راشیدهگهیهنن: كه دهبێت هاووڵاتییان پابەندبن بەبەستنی ماسك.
پاسپۆرتی هەولێر بۆ هاووڵاتیان: بەبێ کارتی ڤاکسین و پشکنین سەردانمان مەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.