سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند کە سەردەمی دەستێوەردانە دەرەکییەکان لە پێکھێنانی حکوومەتی عێراق بەسەرچووە.
ئهمڕۆ دووشهممه 31 ى 1 ى 2022، محەمەد حەلبوسی تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: سەردەمی دەستێوەردانە دەرەکییەکان لە پێکھێنانی حکوومەتی عێراق بەسەرچووە.
راشیگەیاندووە: ئەمڕۆ چیا و بیابانەکانی عێراق، گفنوگۆ لهبارهی پێكهێنانی حكوومهت لهنهجهف دهكهن.
ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر پێشنیازی سەرۆک مەسعود بارزانی ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بۆ راوێژکردن لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسیی و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکان لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر گەیشتنە نەجەف
ئەمڕۆ، سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند: کە لە پێناو چارەسەری گیروگرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو.
سهرۆك مەسعود بارزانی راشیگەیاند: لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەدا، پێشنیارم کردووە ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەردانی موقتەدا سەدر بکەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسیی و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکان راوێژ بکەن.
حەلبوسی: سەردەمی دەستێوەردانە دەرەکییەکان لە پێکھێنانی حکوومەتی عێراق بەسەرچووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.