بهرپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆرستی داعش له پارێزگای موسڵ دهستگیركرا.
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، بەناو بەرپرسی کارگێڕی کەتیبەی عومەری کوڕی خەتاب سەربە داعش و یاریدەدەرەکەی لە پارێزگای موسڵ، دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای موسلَ دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە بەناو دیوانی جوند چەکداربووە و بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە چیای مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، ھەروەھا بەشداریشی کردووە لە شەڕی دژبە ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی مووسڵی کۆن کە دواتر کراوە بەناو بەرپرسی کارگێڕیی کەتیبەی عومەری کوڕی خەتاب سەربە داعش.
شانەی ناوبراو باسی لەوەش کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکەی دیکە کە جێگری بەناو بەرپرسی کارگێڕیی کەتیبەی عومەری کوڕی خەتاب-ە پێشتر لە بەناو پۆلیسی ئیسلامیی سەربە داعش چەکداربووە و بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر تیرۆریستە دەستگیرکراوەکاندا، گیراونەتەبەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.