بە مەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكارەكان و چۆنیەنی سووككردنی زیانەكان و كۆنترۆڵكردن و چارەسەركردنی گفتی لافاو لە سنووری هەولێر، سیمینارێك لەبارەی لەبارەی لافاو بۆ ژمارەیەك مامۆستای زانكۆ و ئەندازیاران ساز كرا و بەشێوەیەكی زانستی و ئەندازیاری، سەرجەم هۆكارەكانی لافاو دەستنیشان كران و و پێشنیاز و سەرنجیش بۆ چارەسەركردن و كۆنترۆڵكردنی لافاو لە شارەكەدا خرایەڕوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی كانوونی دووەمی 2022 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانی و دامودەزگەكانی تری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ئەندازیاریان و كەسانی تایبەتمەند، لە هۆڵی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر سیمینارێكی تایبەت بەناوی ( Flood Estimation and Flood Control) بۆ هەڵسەنگاندنی هۆكارەكان و سووككردنی زیانەكانی و چارەسەركردنی كێشەكانی لافاو لە شاری هەولێر بۆ مامۆستایانی زانكۆ و ئەندازیاران بەڕێوەچوو، كە سیمینارەكە لەلایەن بەشی پلاندانانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە ڕێكخرا بوو.
سیمینارەكە چەند تەوەرێكی گرنگ لەخۆدەگرێت، وەك، هەڵسەنگاندن و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی لافاو و تەكنیكەكانی سووكردنی زیانەكانی لەگەڵ مۆدیڵینگی هادیرۆلۆجی و مۆدیڵینگی ئاوی باران، هەروەها كهناڵ و كهند و رێرهوهكانی ئاوی، هەروەها تەوەرێكی دیكەش دەستنیشانكردنی كێشەكان و چۆنیەتی چارەسەركردنی بابەتی لافاو بوو لە سنووری هەولێر كە ئەم تەوەرەیان بۆ ئێستای هەولێر زۆر گرنگە و بە وردی گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
سیمینارەكە لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی فراوانبوونی بەشەكانی شار و دەستكاریكردنی ڕێڕەوە سرووشتییەكانی ئاو و كۆنبوونی سیستەمی ئاوەڕۆكان لە شاری هەولێر و دەوروبەری، لافاو لە چەند شوێن و گەڕەكێكی هەولێردا دروستبوو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەمودەست چەندین ڕێكاری پێویستی گرتەبەر و سەرجەم كەند و ئاوەڕۆ سرووشتییەكانی خاوێن و فراوانكردنەوە و ئێستاش كار بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتییانەی ئەو بابەتە دەكرێت. هەروەك لە سیمینارەكەشدا بەشێوەیەكی زانستی و ئەندازیاری، زانیاریی گرنگ و هۆكارەكان و چۆنیەتی چارەسەرە زانستی و ئەندازیارییەكان خرانەڕوو و پێشنیازی پێویستیش درایە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و سەرجەم فەرمانگەكان، بۆ ئەوەی بە مەبەستی ئەوەی كاری لەسەر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.