سه‌باره‌ت به‌یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، ئه‌م یانه فه‌ره‌نسیه له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا دۆخی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ئاشكراكرد، یانه‌ی پاریس له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بلاویكردۆته‌وه، له‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو رامۆس دووچاری پێكان هاتووه، بۆیه ئه‌م یاریزانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێویستی به‌پشوو هه‌یه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یاریگا و ئاماده‌بوونی بۆ ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ و لیگاوه‌ن.
هه‌روه‌ها یانه‌ی پاریس روونیكردۆته‌وه پزیشكی تیپه‌كه له‌نزیكه‌وه چاودێری پێكانی رامۆس ده‌كه‌ن كه له‌به‌شی دواوه‌ی قاچی راستیه دووچاری هاتووه، سه‌باره‌ت به‌ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی نه‌یمار داسیلڤا، یانه‌ی پاریس دووپاتیكردۆته‌وه.
ئه‌م هێرشبه‌ره ده‌ستی به‌مه‌شق و راهێنانی به‌كۆمه‌ل كردۆته‌وه، بۆیه ناوبراو قۆناغی سه‌ره‌تایی چاره‌سه‌ری تێپه‌راندوه و له‌م رۆژانه پشكنینی دیكه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت تا بهیهكداری بگه‌رێته‌وه نێو كه‌شی ركابه‌ری.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌یاریزانه پێكراوه‌كان له‌به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس دۆخی جۆرجینیۆ فینالدۆم خراوه‌ته روو كه ئه‌و له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لاكێشه‌ی سه‌وز نزیكه و پێشبینی ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌راهێنانی به‌كۆمه‌ڵ بكاته‌وه.
راگه‌یاندراوێک له پاریس سانجێرمانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.