به‌ر له‌داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی زستانه، ئه‌ستێره‌ی كۆلۆمپبی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی لویس دیاز به‌پێی گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزیه‌وه كرد.
له‌مباریه‌وه یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه بلاویكرده‌وه لویس دیاز به‌پێی گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌ن په‌یوه‌ندی یانهكهكرد.
دیاز له‌دوو وه‌رزی رابردوو درێسی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی پۆشی، دوای ئه‌نجامدانی سه‌دو بیست‌و پێنج یاری و تۆماركردنی چل‌و یه‌ك گۆل، دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانی هه‌لبژارده‌ی كۆلۆمبیا له‌پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دووهه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، ئه‌م یاریزانه درێسی ژماره بیست و سێی ریدز ده‌پۆشێت، دیاز بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ توانی له‌هه‌ژده یاری خولی پورتوگال چوارده گۆڵ تۆمار بكات، هه‌رچی هه‌لبژارده‌ی كۆلۆمبیایه له‌كۆی سی و یه‌ك یاری حه‌وت گۆلی تۆماركردوه.
لیڤه‌رپول راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.