ماسۆن گرینۆدی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كچه هاورێكه‌ی هاریت رۆبسۆن دادگایی ده‌كرێت، هاریت رۆبسۆن هاورێی گرینۆد لهتۆرهكۆمهلایهتیهكان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بلازكردۆتهوهو ئاماژه‌ی بۆكردوه، له‌لایه‌ن ماسۆن گرینۆدی هاورێی ده‌ست درێژی كراوته سه‌ر.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیییهكه هاریت خوێن به‌رووخساری دێته خواره‌وه و نوسیویه‌تی ببین گرینۆد به‌چ شێوه‌یه‌كی درندانه هێرشی كردومهته سه‌ر، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گرته ڤیدیۆییه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڵاویكرده‌وه، ئه‌م یاریزانه تا كاتێكی نادیار راگیراوه.
هه‌روه‌ها شه‌یتانه سووره‌كانی ئاماژه‌یان بۆكردوه له‌چاوه‌ڕوانی رێكاره یاساییه‌كانه بۆ لێكۆلینه‌وه له‌م بابه‌ته‌ی نێوان ئه‌م دوو هاورێیه كه روویداوه، شه‌یتانه سووره‌كان دووپاتیانكردۆته‌وه پێش رووداوه‌كان ناكه‌وین، به‌ڵكو ئه‌م پرسه بۆ دادگا و رێككاره یاساییه‌كان جێ ده‌هێلن.
دواتر هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، به‌ڵام یانه‌كه‌یان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هه‌ر جۆره توند‌و تیژیه‌كه ئه‌نجام بدرێت، ماسۆن گرینۆد له‌وه‌رزی ئه‌مساڵ توانیویه‌تی له‌گه‌ل سوور پۆشه‌كان له‌كۆی بیست‌و چوار یاری شه‌ش گۆڵ و دوو ئه‌سیست تۆمار بكات.
یاریزانێکی مانچسته‌ریونایتد به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچێک دادگای ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.