Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:20

سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا تووشی کۆڕۆنا بوو

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌ و داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد ژه‌مێكی تری ڤاكسین وه‌ربگرن.

جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م پكشنینه‌كان ده‌ریانخست كه‌ تووشی كۆڕۆنا بوومه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌ندروستیم زۆر باشه‌ و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ دووره‌وه و به‌ په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان‌ له‌ كاركردن به‌رده‌وام ده‌بم.

سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد ژه‌مه‌ ڤاكسینی زیاتر وه‌ربگرن و سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا جێبه‌جێ بكه‌ن.

جێی باسه‌ جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ خۆی كه‌ره‌نتین كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه‌.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.