بە دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلسیادە سەردانی نەجەفیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆبوونەوە، تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراقییان کرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى، شاندێكى باڵاى سياسى كه له نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لسياده پێكهاتبوو، سه‌ردانى نهجهفيان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌يد موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا دۆخى سياسيى وڵات و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران و بيروڕيان ده‌باره‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و قۆناغه‌كانى داهاتوو گۆڕييهوه.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ديالۆگى نێوان لايه‌نه‌كان و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى له وڵات و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێک كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووى كێشه و ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارييه‌كانى هاووڵاتيیان له خزمه‌تگوزارى و ژيانێكى باشتر بێت.
دواى كۆبوونه‌كه نێچيرڤان بارزانى، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى و خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر مه‌زارگه‌ى ئيمامى عهلييان له نه‌جه‌ف به‌سه‌ركرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.