شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاوی كرده‌وه، دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می فڕۆكه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هێزه ئه‌منییه‌كان لاشه‌ی 6 تیرۆریستی داعشیان دۆزییه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند فڕۆكه‌كه‌یه‌كی جۆری (F_16)ی عێراقی هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر 4 مۆڵگه‌ی داعش له نزیك گوندی شێخ یوونس له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دا.
دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه، هێزه‌كانی سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردنیان بۆ شوێنی هێرشه ئاسمانییه‌كه ئه‌نجام دا و تێیدا ته‌رمی 6 تیرۆریستی داعشیان دۆزییه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌نێو مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش چه‌ندان پارچه چه‌ك و مووشه‌ك و بۆمب و چه‌ندان كه‌لوپه‌لی تری سه‌ربازی و پێداویستی تیرۆریستان دۆزرایه‌وه و هه‌ر له‌شوێنكه ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیرا و له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.