وه‌زاره‌تی دارایی له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1 ی 2 ی 2022، مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2022 ی مووچەی وەزارەتی پەروەردە (ناوشار) دابەشدەکرێت.
سبەی چوارشەممەش 2 ى 2 ى 2022، مووچەی وەزارەتی پەروەردە (بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەرەوەی شارەکان)، بەهەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوتر دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، له‌دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو له‌رۆژانی داهاتووش مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه خێراترده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 25 ى هه‌ر مانگێكدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، له ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.