له‌ژێر دروشمی (وڵات بنیات ده‌نێین تیرور له‌گۆر ده‌نێین )، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له 1ی شوبات تا 3 ی شوباتی-2022 خولی شه‌شه‌می فیستیڤاڵی سینمای دژ به تیرۆر له هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند پشتیوان عه‌بدوڵا دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی ڤیستیڤاڵی سینه‌مای دژ به تیرۆر به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" به به‌شداری 40 كورته فیلم ، كه تیایدا 20 فلمیان كوردین و زۆر به‌یان یه‌كه‌م جاره نمایش ده‌كرێن، فیستڤاڵه‌كه له سینه‌ما ئه‌مپایه‌رله فاملی موڵ به‌رێوه ده‌چێت، 8 خه‌ڵات به‌سه‌ر فیلم و ده‌رهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها پیشتیوان عه‌بدوڵا ووتی" خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه ده‌بێت ، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌ران ده‌سنیشان ده‌كرێت (باشترین ده‌رهێنان، باشترین فلیمی ئه‌نیمه‌یشن ،باشترین فلیمی دیكۆمینتاری ، باشترین به‌رجه‌سته‌و نواندن ، باشترین سیناریۆ) له‌م خوله‌دا 200 میوان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر بانگهێشت كراون ،خوله‌كه‌ش له‌ژێر دروشمی (وڵات بنیات ده‌نێین تیرۆر له‌گۆر ده‌نێین ) به‌رێوه ده‌چێت".
له كۆتاییدا پشتیوان ووتی" له‌میانی فیستڤاڵه‌كه‌دا چه‌ند سمیناری تایبه‌ت له‌سه‌ر سینما و چه‌مكی تیرۆر به‌رێوه ده‌چێت ، رۆژێك ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی میوانان ببینه ئه‌ولۆكه‌یشنه معماری وبنتیاتنانه مه‌زنه‌ی له پایته‌خت هه‌نه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تیرۆر و تیرۆستان،هونه‌رمه‌ندان ستیی سپۆنسه‌ری فیستڤاڵه‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی وپارێزگای هه‌ولێر و چه‌ند كۆمپانیه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ، گوتیشی: به داخه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاماده نه‌بوون هاوكاریمان بكه‌ن ".
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر خولی شه‌شه‌می فیستیڤاڵی سینمای دژ به تیرۆر به‌رێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.