Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 21:50

هونه‌رمه‌ندانی کوردستانی باکوور و رۆژهه‌ڵات و باشوور بۆ ماڵپه‌ری کوردستان تیڤی ده‌دوێن

کوردستان TV
100%


راوبۆچوونی هونه‌رمه‌ندان له‌سه‌ر دووه‌مین خوولی فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركوك.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك به‌ هاوكاری ده‌زگای فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركوك ،له‌ شاری كه‌ركوك دووه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی هونه‌رمه‌ند (عه‌لی كه‌ریم) بۆ ماوه‌ شه‌ش رۆژله‌  25تا 30-12-2021  ساز كرد، له‌ كۆتایی فیستیڤاڵ خه‌ڵات  به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش كرا.
فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌به‌شداری  14 گروپی شانۆیی له‌ هه‌ر پارچه‌ی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك به‌رێوه‌ چووه‌ ، ئه‌مه‌ش دووپاتكردنه‌وه‌ی  كوردستانی بوونی  شاری كه‌ركووكی سه‌لمانده‌وه‌  زیاتر 300 هونه‌رمه‌ندی شانۆكار له‌ هه‌رچوار پارچه‌كانی كوردستان وه‌كو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه‌ كرابوون .
له‌فیستڤاڵه‌كه‌دا 14 شانۆگه‌ری نمایش كرا دوانزه‌  نمایش چوونه‌ نێوپێشبڕكێ فیستیڤاڵه‌كه‌، له‌ كۆتاییدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ری كه‌پێك هاتبوون له‌ هونه‌رمه‌ندان (قوتبه‌دین سادقی ، حه‌یده‌ر مونه‌عسه‌ر ، گه‌زیزه‌ عومه‌ر ،عه‌بدولڕه‌زاق محه‌مه‌د) خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كان دابه‌ش كرا كه‌به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو :
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرا بوون، كه‌ بریتی بوون له‌ (عه‌لی نامیق ، یاوز ئاكۆز، محه‌مه‌د موسا) له‌ ئه‌نجامدا هونه‌رمه‌ند (یاوز ئاكۆز )  له‌ شانۆگه‌ری ته‌رتوف خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا .
بۆخه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر كچ سێ ئه‌كته‌ری كاندید كرابوون بریتی بوون له‌ (چاوان خه‌لیل، فرمێسك زینه‌ل، شاهپه‌ری ئه‌لفان)  هونه‌رمه‌ند  چاوان خه‌لیل خه‌ڵاته‌كه‌ب به‌ده‌ست هێنا. 
 خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا سێ هونه‌رمه‌ند كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له‌ ( بارزان مدحه‌ت ، شیراز عزیز ،روگه‌ش كرك) خه‌ڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا به‌ هونه‌رمه‌ند روگه‌ش كرك.
  خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌م سێ ده‌رهێنه‌ر كاندید كرابوون كه‌بریتی بوون له‌هه‌ریه‌ك له‌ شانۆگه‌ری ( "روگه‌ش كرك، عومه‌ر شاهین ، جیهاد ئیكنجی" ،مه‌هدی حه‌سن،روكنه‌دین گون)  له‌ كۆتایی دا ده‌رهێنه‌ر  (ڕوكنه‌تین گۆن ) خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ ئاماده‌ بوون  به‌باشمان زانی راوبۆچوونی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه‌ وه‌ربگرین  لێره‌دا ده‌یانخه‌ینه‌ روو:
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك خوولی دووه‌م شكۆ عومه‌ر له‌سه‌ر كۆی فیستیڤاڵ ووتی"  ئێمه‌ دوای ته‌وابوونی خوولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك له‌ ساڵی 2019 خۆشبه‌ختانه‌ سازكرا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای فیستڤاڵ دانیشتین  كه‌ ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌رده‌وامی پێبده‌ین  یه‌كێك له‌ راسپه‌رده‌كانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندین خوولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵ  ئه‌وه‌ بوو كه‌ شانۆكارانی كه‌ركووك له‌ئێستادا ئه‌نجامدانی فیستڤاڵێكی نێو ده‌وڵه‌تی كارێكی قورسه‌، به‌ڵام ده‌توانن فیستیڤاڵێكی نه‌ته‌وه‌یی كوردی  سازبده‌ن خۆش به‌ختانه‌ توانیمان ئه‌و بڕیاره‌ بده‌ین فیستیڤاڵه‌كه‌مان بكه‌ینه‌ فیستڤاڵێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان،دوای ئه‌وه‌ 25 نمایشمان بۆ لیژنه‌ی بینین  نێردرا لیژنه‌كه‌ بڕیاری دا 14 نمایش وه‌ربگرین  12 نمایش بۆ پێشبركێ و 2 نمایش له‌ په‌راوێزی فیستیڤاڵه‌كه‌ نمایش كران ،فیستیڤاڵ  شه‌ش رۆژ ی خایاند به‌ئاماده‌ بوونی زیاتر له‌ 300 شانۆكاری ده‌روه‌ی شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ بینه‌رو شانۆكارانی كه‌ركووك هه‌روه‌ها ئێمه‌ توانیمانه‌ له‌پاڵ نمایشه‌كان  كۆڕ و سیمنار بۆ شانۆگه‌رییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین له‌هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌یه‌كی رۆژنه‌ی فیستیڤاڵمان هه‌بوو رۆژانه‌  به‌شێوازی كورمانجی و سۆرانی له‌پاڵ زمانی عه‌ربی ده‌رده‌چوو كاروچالاكیانی فیستیڤاڵ و وتار بۆچوونی هونه‌رمه‌ندانی  بڵاو ده‌كرده‌وه‌ هه‌روه‌ها ئێمه‌ سێ  ۆرك شۆپمان بۆ فێرخوازانی شانۆ هه‌بوو كه‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك راهێنه‌ره‌كانمان بانگێشت كردبوون به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ هونه‌رمه‌ندان بخینه‌ نێو كه‌شێكی هونه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌یه‌ زیاتر ئه‌زموونی یه‌كتری ببینین خۆشبختانه‌ ئه‌و فیدباكه‌ی رۆژنی فیستیڤاڵمان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ فیستیڤاڵكه‌  سوودێكی باشی هه‌بووه‌، چه‌ندین بیروڕا له‌نێون هونه‌رمه‌ندان ئاڵوگۆر كراون ".
هونه‌رمه‌ند به‌رفین ئاماكتار له‌ كوردستانی باشوور  ئه‌ندامی تیپی شانۆی ئامه‌د،به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌نمایشه‌كان و فیستیڤاڵی كه‌ركووك ده‌كات " فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر باش ده‌بینم، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ زمانی كوردی به‌باشی حاڵی نه‌ده‌بووم بۆیه‌ له‌ چه‌مه‌كی شانۆگه‌رییه‌كان حاڵی نه‌ده‌بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشی كردم له‌م فیستیڤاڵه‌دا ناسینی كۆمه‌ڵێ له‌ شانۆكار و مامۆستای شانۆی كورد بوو. من سی ساڵه‌ له‌ بواری شانۆكار ده‌كه‌م به‌ڵام ماخابن له‌توركیا قسه‌كردن به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه‌ بۆیه‌ ناچار بووین زۆبه‌ی شانۆگارییه‌كان به‌زمانی توركی پێشكه‌ش بكه‌ین  هه‌ندێك جاریش به‌نهێنی شانۆگه‌رییه‌كانمان به‌زمانی كوردی نمایش كردوه‌ دووباره‌ مخابن من له‌ دیالكتی زمانی باشوو و رۆژهه‌ڵات  تێنه‌گه‌یشتم..سه‌باره‌ت به‌ رۆڵه‌كه‌ی من له‌ شانۆگه‌ری "ته‌رتوف" رۆڵی خێزانی پاشام ده‌بینی كه‌ كاره‌كته‌رێكی پۆزتیڤ بوو هیودارم رۆڵه‌كه‌م  به‌سه‌ركه‌تووی ئه‌نجام دابێت".
هونه‌رمه‌ند فه‌ریدونی حامیدی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌شاری سنه‌ به‌رێوه‌به‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی  خوولی شانۆی سه‌قز به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌فیستڤاڵه‌كه‌ ده‌كات "  وه‌ك خه‌ونێك ،وه‌ك خوولیایه‌ك هه‌میشه‌ ئێمه‌ی شانۆكاری كورد ئاواتمان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بتوانین  هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ، له‌ شوێنك كۆ ببینه‌وه‌،بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانی یه‌كتر ببینین، سوپاس كه‌ شانۆكارانی كه‌ركووك ئه‌م هه‌وڵیان داوه‌ ،كه‌ئه‌مه‌ دوومین خوولی شانۆی كه‌ركووكه‌ ،به‌ڵام  به‌داخه‌وه‌ ئه‌وشته‌ی من چاوه‌ڕوانیم ده‌كرد نه‌م بینی ، له‌وانه‌یه‌ هۆكاری زۆر هه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی شانۆكاران له‌ نێوان هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوار پارچه‌ نه‌بێت پێویسته‌ ئێمه‌مانان تۆڕێكی په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگامان له‌یه‌كتری بێت ،من له‌و بابه‌ته‌وه‌ ره‌خنه‌م له‌ فیستیڤاڵ هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر دووكار له‌ رۆژهه‌ڵات یان له‌ باشوور یان له‌ هه‌ر شوێنێكی تر بۆ فیستیڤاڵ بانگێشت كراون له‌وانه‌یه‌ ئیشی باشتریش هه‌بێت بۆیه‌ ده‌بێ فیستیڤاڵ دوور بێت له‌ هاورێیه‌تی و په‌یوه‌ندی تاكه‌ كه‌سی له‌سه‌ر ئاستی كوالێتی ده‌زگاكان بێت  واته‌ ده‌زگایه‌كه‌نمایشه‌كان ده‌ست نیشان بكات  بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ی باش ده‌ست نیشان بكات بۆفیستیڤاڵ  چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌یه‌ك دوو رۆژی فیستیڤاڵ له‌ ئاستی خواره‌وه‌ بوو ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بێت فیستڤاڵ  بۆ ساڵانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت ، ده‌بێت كاره‌كان به‌پسپۆری بكرێت كه‌ ئاواتی گشتمانه‌ ،به‌ڵام ده‌بێ ئێمه‌ دانیشین لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ین  بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گروپه‌ باشه‌كان بۆ نه‌هاتوون ئایا گرفت له‌ ئێمه‌یه‌ یان ئه‌وان كێشه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵ یان له‌گه‌ڵ تاكه‌كه‌س، چونكه‌ من هه‌ست ده‌كه‌م ئاستی شانۆی كوردی له‌ونمایشانه‌ی تائێستا بینیومانن به‌رزتره‌ من كاری باشترم بینیوه‌ ئه‌وان كاری ئێمه‌یان بینوه‌ بۆیه‌ ده‌بێ كۆببینه‌وه‌و گفتۆ گۆ بكه‌ین  بۆ ئه‌وه‌ی به‌بینی شانۆییه‌كان ماندوییمان به‌حه‌سێته‌وه‌وچێژ وه‌ربگرین ، نه‌وه‌ك ئاخ هه‌ڵبكێشین  بڵێین بریا وا نه‌بوایه‌ بریا باشتر بوایه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ ناخۆشه‌ ئێمه‌ كه‌ هاتوون سه‌ردانی كه‌ركووكی دڵی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تری پارچه‌كانی كوردستان ئاشنا ببین ئه‌مش هه‌نگاوێكی به‌رزه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ده‌سكه‌وته‌ چونكه‌ ئێمه‌ كاتێ كۆده‌بینه‌وه‌ جیا له‌ شانۆ باسی زۆر شتی تریش ده‌كه‌ین هیودارین بۆساڵانی داهاتوو كاری جوانترو باشتر
هه‌ڵبژێرین".  
هونه‌رمه‌ند خاتووجوان سه‌عید به‌م شێوه‌یه‌ بۆچوونه‌كانی خۆی له‌مه‌ر فیستیڤاڵه‌ك خسته‌ روو"  فیستڤاڵه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه‌ ، تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه‌،بێگۆمان كه‌مووكوڕی له‌ هه‌موو فیستیڤاڵه‌كه‌ دا ده‌بێت له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایشی جوانمان بینی ، هه‌بوو ئاستی زۆر باشی هه‌بوو  له‌ هه‌مان كات دا هه‌بوو ئاستی مام ناوه‌ند بوو ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شانۆگه‌ری هه‌بوو هی ئه‌وه‌ نه‌بوو بێته‌ ناو فیستیڤاڵ .. من وه‌ك به‌شدار بووه‌یه‌كی فیستڤاڵه‌كه‌ كێشه‌ی هۆڵ و كێشه‌ی كاره‌با مان هه‌بوو بۆ نموونه‌ ئێمه‌ هیچ كاتمان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆڤه‌ له‌سه‌ر رووناكی  و موزیك بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌مانه‌ به‌شێكی گرنگن بۆ كارئه‌كته‌ره‌كه‌ هیودارم بۆ ساڵی ئاینده‌ ئه‌گه‌ر فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ وه‌رزی زستان ئه‌نجام درا ژه‌می نان خواردن  ببێته‌ دوو ژه‌می نان خواردن چونكه‌ خواردن كاتێكی زۆری له‌ئێمه‌ ده‌برد ،ئه‌و كاته‌ی بۆ نان خواردن ته‌رخان ده‌كرێت بدرێت به‌ سیمناره‌كان زۆر باشتره‌ ئه‌مه‌پێشنیاری منه‌ دووباره‌ ده‌ست خۆشی له‌رێخكه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌كه‌م".

هونه‌رمه‌ند د.هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌كه‌له‌ده‌روه‌وی وڵات بانگێشتی فیستیڤاڵه‌كه‌ كرابوو ووتی" سه‌ره‌تا زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ڕاستی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ رۆڵێكی زۆ رگرنگی هه‌یه‌ سازادانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌ شاری كه‌ركووك تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی گه‌وره‌و مه‌زنی هه‌یه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو توانه‌كانی ترن ، مه‌به‌ستم له‌ هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ی له‌ مێژووی ئه‌وشاره‌دا هه‌یه‌ ئه‌م فیستیڤاڵه‌  گه‌ورتره‌ بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  ئه‌مڕۆكه‌،مه‌یدانی سه‌كۆی شانۆ،ناو هۆڵی  فیستیڤاڵ  ناو شاری كه‌ركووك بووته‌ به‌نمایش بۆ بووه‌ته‌نمایش؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ ئێمه‌ ئه‌و شانۆكارانه‌ له‌ هۆڵی شانۆیه‌كه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ هۆڵێكی تر سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵك رائه‌كێشێت ئه‌م سه‌رنج راكێشانه‌ ده‌بێته‌هۆی پرسیار كردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌پرسن ئه‌وه‌ چییه‌؟ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ فیستیڤاڵی شانۆییه‌  كه‌واته‌ له‌ مێشكی مرۆڤه‌كان شتێك دێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ شانۆییه‌ باشه‌ ده‌ڵین فیستڤاڵی شانۆیی كوێ؟  ده‌وترێت فیستیڤاڵی شانۆی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان كه‌واته‌ ئه‌مه‌ خاڵێك ده‌چێته‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و زاكیره‌ی له‌مێشكی منایه‌ وه‌ك خه‌ڵكێكی كه‌ركووكی  كه‌له‌ باو باپیرانمه‌وه‌ هه‌موو ئاواتمان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كه‌ركووك به‌شێكه‌ له‌ چوارپارچه‌ی كوردستان ،وه‌چوارپارچه‌ی كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌كه‌ركووك ،واته‌ ته‌واوكه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هزرییه‌ ،كه‌ئێستا شانۆ ده‌یكات كه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك  نه‌یتوانیوه‌ بیكات ،وه‌ ئه‌مڕۆكه‌ ئه‌و هیوایه‌ ئه‌و خه‌ونه‌ی باوباپیرانمان  كه‌هه‌موو كاره‌سات و رۆژگارانیان پێوه‌ چێشتووه‌ ،ئه‌مڕۆ شانۆ توانی ئه‌و سه‌كۆیه‌ بكات به‌ سه‌كۆیه‌كی تری واته‌ سه‌كۆیه‌ك نییه‌ ته‌نیا ئه‌كته‌رێك كار بكات نه‌خێر ، به‌ڵكو سه‌كۆیه‌ك كار ده‌كار ده‌كات ،هۆڵه‌كه‌ كارده‌كات ، ده‌ره‌وه‌ كار ده‌كات ،نمایشه‌كان كار ده‌كه‌ن  هه‌موو مرۆڤه‌كان كار ده‌كه‌ن به‌یه‌ك هیوا و به‌یه‌ك ئامانج  ئه‌م یه‌ك هیواو ئامانجه‌ ده‌چێته‌ هزری هه‌موو به‌شداربووانی خه‌ڵك به‌شداربووانی  شانۆكاران به‌شدار بووانی نمایش كاران  به‌شدار بووانی هزرمه‌ندان له‌رێگه‌ی نمایشه‌كان وسیمناره‌كان  كه‌واته‌ خوڵقاندێك دروست ده‌بێت  وه‌كو یه‌كه‌مین رۆژی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌ وایه‌ چونكه‌ رۆژێك پێش كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌ هه‌وره‌تریشقه‌ و بارانێك بوو ،تاریكارییه‌ك بوو ڕاسته‌ له‌ولا خاكی ئاودان كرد به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی فیستیڤاڵ خۆر ده‌ركه‌وت ،من ئه‌و خۆره‌ به‌ ره‌سانه‌یه‌تی ئه‌و شاره‌ ده‌زانم كه‌ پێش 2500 ساڵ خۆر ده‌رچووه‌ مرۆڤ پیرۆزبایی لێكرده‌وه‌ سڵاوی داوه‌ پێی ، من ئه‌و خۆره‌ی ئه‌ورۆژه‌م  وا بینی تا ئه‌م ساته‌ كه‌ ئێستا خۆر ئه‌بینین ،ئه‌و خۆره‌  به‌خێرهاتنی میوانه‌كان ده‌كات له‌ هه‌ولێر وزاخۆ تا خانه‌قین له‌ سنه‌و سه‌قز و بانه‌ و قامیشلی  دیار به‌كر و كۆبانێ  تا ئه‌و شوێنه‌ی چاوپڕبكات ،ڕۆشنایی پڕبكات  ئه‌م فیستیڤاڵه‌ ئه‌م ماناییه‌ی خۆیه‌تی ".
باشه‌ د. هاوڕێ سه‌باره‌ت به‌ نمایشه‌كان چی ده‌ڵێت؟
"نمایشه‌كان جۆراجۆر و تێكه‌ڵاون،چونكه‌ئه‌مه‌ فیستیڤاڵه‌ تێكه‌ڵاوه‌ ره‌نگه‌ كاره‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ واقعدا نه‌ گونجێت ،كه‌واته‌ ئێمه‌ی كورد پێویستمان به‌ئه‌مڕۆی واقعێكه‌ كه‌ هزرمان بجوڵێنێت  بمانخاته‌ ئه‌ندێشه‌وه‌ ، واقعێكم ده‌وێت بمخاته‌ بیركردنه‌وه‌ واقعێك من خۆم بگۆڕم  چۆن ئه‌مریكا له‌ دوای 11ی سمپێته‌ر  هه‌موو ده‌رهێنه‌ران و نووسه‌ران و شانۆكاران وسینه‌ماكاران  وتیان ده‌بێ  عه‌قڵی خۆمان بگۆرین له‌سفره‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ین،بۆئه‌وه‌ی به‌ گۆڕانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین.. ئێمه‌ش له‌ دوای كاره‌ساتی كه‌ركووك، به‌ڕاستی پێویستمان به‌و هه‌یه‌جانه‌ هه‌یه‌،كه‌مێشك و بیركردنه‌مان بگۆڕین، به‌بیركردنه‌وه‌كی تر بیركردنه‌وه‌ی  یه‌ك ریزی له‌ ئاستی خاك دا كاتێ بیركردنه‌وه‌مان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی خاك دا یه‌ك ریز بین شانۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌چێته‌ گه‌وره‌ وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌چێته‌ خزمه‌تی خاك هه‌ركه‌سێكیش  بیه‌وێ خزمه‌تی خاك بكات ده‌بێ خزمه‌تی شانۆ بكات من به‌و شێوه‌یه‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌بینیم".
له‌شاری هه‌ڵبجه‌ هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌ست میرزا محه‌مه‌د له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه‌ ووتی" ئێمه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی شاری هه‌ڵبجه‌ به‌ شانۆگه‌ری "ناوی بنێن چی" به‌شداری دووه‌م فیستڤاڵی شانۆی كه‌ركووكمان كرد سوپاس بۆ ئێوه‌ سوپاس بۆ رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ئه‌م خووله‌ی فیستیڤاڵه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ فیستڤاڵی ساڵی رابردوو نمایشه‌كان باشتر بوون له‌وانه‌یه‌ له‌خواستی ئێمه‌دا نه‌بێت به‌ڵام تاراده‌یه‌ك گۆرانكاری به‌سه‌ر داهاتووه‌ ئه‌مه‌ش ماییه‌ی دڵخۆشییه‌ بۆیه‌ ده‌ست خۆشی له‌ ستاڤی فیستیڤاڵ بكه‌ین ،شانۆگه‌ری (ناوی بنێن چی) له‌ نووسین و ده‌رهێنانی خۆم بوو ، سوودم له‌ ده‌قێكی شكسپیر(رۆمیۆ جولێت) وه‌رگرتبوو كه‌ گوزراشتی له‌بوونی مرۆڤی ده‌كرد باس له‌و ئاریشانانه‌ی ده‌كرد كه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بێت ،به‌جۆرێك هه‌ندێ ئاریشه‌ له‌ مرۆڤدا هه‌یه‌ به‌ڵام بیری لێناكه‌ینه‌وه‌، بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر تۆ بیر له‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌ بۆ بوویت ؟ ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆت بكه‌ له‌ كوێ ؟ئه‌م كێش و گرفتانه‌م له‌رێگه‌ی كارێكته‌ره‌وه‌ ده‌م خسته‌ به‌ر چاوی بینه‌ر توانیبووم ته‌كنیكی میاو كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سیفه‌ته‌كانی پشیله‌ ،كه‌ له‌بیر چوونه‌وه‌ منیش ئه‌وه‌م خستبووه‌ به‌ر چاوی بینه‌ر كه‌ تۆ شتت له‌بیر ده‌چێته‌وه‌ بۆنموونه‌ مه‌رگه‌ساتێك رووده‌دات  له‌ كۆبوونه‌یه‌ك دا ده‌ڵێن خووله‌كێك بۆگیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه‌ دوای كاتژمێرێك خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌مووی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌ ،ئه‌وه‌ په‌یامی من بۆ بینه‌ر كه‌ تۆی داوای مافی خۆت ناكه‌یت، تۆی ناگه‌ریت ، تۆی بیرناكه‌یته‌وه‌".
هونه‌رمه‌ند دكتۆر مه‌نسوڕ نوعمان مامۆستای كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌ڵێت" سوپاس بۆ خودای گه‌روه‌ دوای ئه‌و هه‌موو  وه‌ستان و كۆسته‌ی  توشی رۆشنبیری بوویه‌وه‌ وه‌ تووشی ژیان بوویه‌وه‌ هه‌وڵێكی زۆمان دا بۆئه‌وه‌ی وه‌ستان و كۆسته‌دا ده‌رباز بین ، كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی نه‌گریسی كۆڤید 19 هه‌موو جیهانی گرتبووه‌ ، له‌ ئێستادا له‌رێگه‌ی به‌شێك له‌ نمایاشه‌كان سه‌رله‌ نوێ ده‌ژینه‌وه‌  به‌هۆی ئه‌و به‌ها جوانی و هونه‌ره‌ی كه‌له‌نمایشه‌كان دا بینیمان ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ ئێمه‌ كات وساتێكی نوێمان وه‌رگرت ،له‌ راستییدا هه‌ندێك شانۆگه‌ری زۆر جوان و ئاست به‌رزله‌ م فیستیڤاڵه‌دا نمایش كران به‌تایبه‌تی نماشی كوردستانی توركیا ، به‌جۆرێك نمایشه‌كه‌ زۆر به‌ووردی كاری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ساتیكای نمایش كرابوو ،زۆر به‌ ووردی كار له‌سه‌ر سینۆگرافیا كرابوو به‌جۆرێك زۆر ساده‌ بوو به‌ ڵام گه‌وره‌ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و وورده‌كارییه‌ی له‌ میزانسێنی جووڵه‌ دا كرابوو  ئه‌مه‌ش به‌ هۆی راهێنان و عه‌شق بوون له‌ جیهانی شانۆدا. هیوام وایه‌ فیستیڤاڵه‌كانی داهاتوو له‌و ئاسته‌دا بن به‌ڵكو باشتریش بێت".

به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی - مامۆستا كامه‌ران 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.