له كۆتایی ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی شازده‌ی جامی فه‌ڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان خاوه‌نی دوو نازناوی پێشووی پاڵه‌وانێتیه‌كه میوانداری یانه‌ی نیسی كرد.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی نیس به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، له كاتی یاسایی و زیادكراوی یاریه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون ، بۆیه په‌نا برایه به‌ر لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه و له ئه‌نجامدا یانه‌ی نیس به شه‌ش گۆل به‌رامبه‌ر به پێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا ، پاریسانجێرمانیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
له جامی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سانجێرمان ماڵئاوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.