Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:51

وەزیری بەرگری بەریتانیا:هەڵگیرسانی جەنگ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی سوتەمەنی

کوردستان TV
100%

بێن واڵاس ، وەزیری بەرگری بەڕیتانیا رایگه‌یاند: گرنگە گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کەمبکرێنەوە، چونکە هەڵگیرسانی جەنگ دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و بەرزبوونەوەی نرخەکانی سوتەمەنی و شەپۆلی کۆچبەران.

هه‌روه‌ها وەزیری بەرگری بەڕیتانیا پشتیوانی خۆشی دەربڕی بۆ سەردانەکەی ڕۆژی سێشەممەی سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربان بۆ ڕووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتندا، و گوتی :گ پێویستە گرژییەکان کەم بکەینەوە و لە پاڵ مافی سەروەریی ئۆکرانیادا بوەستین.

واڵاس لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵتیبۆر بێنکۆدا ،وەزیری بەرگری هەنگاریا گوتی : گرنگە ئاماژەیەک بدرێت بە پوتن لەسەر ئەوەی ئەو شتەی ئەو لێی دەترسێت، کە ئەوەش نزیکبوونەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆیە لە سنوورەکانی ڕووسیا، دەرەنجامی داگیرکردنی ئۆکرانیا دەبێت. لەبەر ئەوەیە بەڕیتانیا هێزی زیاتری پێشکەشی هاوپەیمانێتی ناتۆ کردووە، وەکو ئامادەکارییەکی زیاتر بۆ بەربەست دانان لەبەردەم ڕووسیادا.

لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری هەنگاریا  لە هەمان کۆنفرانسدا گوتی: لە ئێستادا پێویست ناکات هێزی بیانی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕەوانەی هەنگاریا بکرێت. جێی ئاماژەیە هەنگاریا ئەندامه‌ لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و سنووری بە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا-وەیە.

ژێده‌ر/ ڕۆیتەرز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.