Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:16

له‌ خولی باسکه‌ی ئه‌مه‌ریکا، تیپی ئه‌تلانتا هۆکس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێکه‌رز تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی ئه‌تلانتا هۆكس به‌ سه‌دوبیست ونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوبیست ویه‌ك خاڵ له‌ تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی میوانی برده‌وه‌.
 له‌م یاریه‌ش یاریزانانی ئه‌تلانتا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد به‌ تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی چواره‌م، تا له‌ كۆتاییدا به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تلانتا هۆكس حه‌وته‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوچواره‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه‌، یاریزان تاری یۆنگ ڕۆڵێكی دیاری له‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌تلانتا بینی و سیی و شه‌ش خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، جۆن كۆلینزی هاوكاره‌كه‌شی بیست خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی میواندار به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان مالیك مۆنك سی و سێ خاڵی بۆ لێكه‌رز تۆماركردو تیپه‌كه‌شی سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوحه‌وته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند .
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.