Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 20:34

وەزارەتى خوێندنى باڵا تاوتوێی ڕێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا ده‌کات

کوردستان TV
100%


لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى کارکردنى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان و قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێ کرا.
بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى، کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەت تایبەت بە تاوتوێکردنى چەند بابەتێک بەڕێوەچوو.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وێڕاى سوپاسى ئامادەبووان دووپاتیکردەوە پلان و کارنامەى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەیە باشتر زانکۆکان خۆیان بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن و هەوڵ بدرێت بە هاوبەشیى لەگەڵ زانکۆکان کاروانى پێشکەوتن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان لەسەر نەخشەى ئەکادیمى جیهانى بەرەو پێشتر ببردرێت.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا قۆناغەکانى ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا) تاوتوێ کرا، بۆ ئەمەش بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەک درا بە مەبەستى داڕشتنى پەیڕەوێکى تایبەت بە خوێندنى باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، هەروەها لیژنەیەکیش بە ئەندامیەتى یاریدەدەرانى سەرۆک زانکۆکان بۆ کاروبارى زانستى کار دەکەن بۆ دەوڵەمەندکردنى ڕێنماییەکان و شیکردنەوەیان.
لە بەشێکى دیکەشدا ڕێنماییەکانى تایبەت بە کۆنفرانسى زانستى کە لەلایەن دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و تیمێکى تایبەت لە وەزارەت ئامادەکراوە، خرایەڕوو و گفتوگۆى لەبارەوە کرا. 
 
لە بڕگەکانى دیکەى کارنامەى کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکردنى بارودۆخى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و چەند پرسێکى پەیوەست بە کاروبارەکانى زانستى و خوێندنى باڵا و خوێندکاران و کارگێڕى و دارایى و دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیاى جۆرى تاوتوێکران، تیایدا هەریەک لە پرسەکان دواى خستنەڕوویان گفتوگۆى تێر و تەسەلیان لەبارەوە کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.