Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 16:04

کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی جارێکی دیکە گەڕایەوە خولی ئینگڵتەرا

کوردستان TV
100%


كریستیان ئێریكسنی دانیماركی جارێكی دیكە گەڕایەوە خولی ئینگلتەراو بەفەرمی و بە شێوازی خواستن چووە ڕیزی یانەی برێنتفۆرد.
 گرێبەستی ئێریكسن لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە بۆ ماوەی شەش مانگەو بژاردەی درێژكردنەوەی گرێبەستەكە بۆ وەرزێكی دیكە بەخۆوە دەگرێت.
 ئەم ناوەڕاستكارە لە حەڤدەی كانوونی یەكەمی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان هەڵوەشاندەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە خولی ئیتاڵیا ڕێگە بە هیچ یاریزانێك نادرێت كە نەخۆشی دڵی هەبێت و لە خولەكە یاری بكات، ئێریكسنی تەمەن بیست ونۆ ساڵ لە هاوینی پێشوو لەكاتی بەشداریكردنی لە یاری نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و هەڵبژاردەی فنلەندا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەناكاو دووچاری نۆرەی دڵ هات و گواسترایەوە نەخۆشخانە، بۆیە لەو كاتەوە بەشداری لە هیچ یاریەك نەكردووە.
 ئێریكسن لە كاروانی وەرزشی خۆیدا لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ئەیاكس ئەمستردام و تۆتنهام یاری كردووە.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.