سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی زیاتر لە 412 ملیۆن دینار بۆ چەندین پڕۆژەی ئاو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كرده‌وه: لە چوارچێوەی گرینگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خزمەتگوزاریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی (412,184,000) ملیۆن دینار دەربڕی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکەکانی (باپشتیان، جوندیان و نەهری) لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەنتەری ناحیەی خەلیفان و شارۆچکەی سرێشمەی سەر بە هەمان ناحیە.
فه‌رمانگه‌كه بڵاویشی كرده‌وه: گوژمەکە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.