ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئاگاداركرده‌وه كه بۆ له‌مه‌ودوا به دوو مه‌رجی نوێ گه‌شتیاران ده‌توانن به فڕۆكه گه‌شته‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق گشتاندنێكی بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی كردووه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمانگه‌ی گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێنماییه‌كی نوێی بۆ گه‌شتیاران بۆ ته‌مه‌نی 10 ساڵ به‌سه‌ره‌وه و 12 ساڵ به‌سه‌روه دیاری كراون.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه هه‌موو گه‌شتیارێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت كارتی ڤاكسینی كۆڕۆنای هه‌بێت ئینجا ڕێگه‌ی پێ ده‌درێت به فڕۆكه گه‌شت بكات.
هه‌روه‌ها بۆ گه‌شتیارانی ته‌مه‌ن 10 ساڵ و به‌سه‌ره‌وه‌ش ده‌بێت پكشنینی (PCR)ی تایبه‌ت به كۆڕۆنایان پێ بێت و پشكنینه‌كه‌ش نه‌گه‌تیف بیت واته هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.