ئه‌مشه‌و سێشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین شه‌ڕه ته‌قه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان داواكراوێك و هێزه‌كانی ئاسایش ڕوویداوه و كوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
رزگار مامه په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: کەمێک لەمەوبەر لە بازگەی بانووەقەل لە سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپەرین شه‌ڕه ته‌قه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان داواكراوێك و هێزه‌كانی ئاسایش ڕوویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: داواكراوه‌كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ته‌قه‌كردنیشدا داواكراوه‌كه كوژراوه و دوو كارمه‌ندی ئاسایشیش برینداربوونه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بەپێی زانیارییەکان داواكراوه کوژراوەکە خەڵکی چەمچەماڵە و ماوەیەكیشه لە گوندی بۆسکینی نزیک ڕانییە نیشتەجێیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.