Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 06:08

لە زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق 10 تیرۆریستی داعش کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، 10 تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای نه‌ینه‌وا کوژران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی چوار ھێرشدا، چوار حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کردووە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، حەشارگەکان خاپوور کران و چوار تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

هه‌روه‌ها شانه‌كه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق له‌ بۆردومانێكدا شه‌ش تیرۆریستی داعش- یان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كوشتووه‌و هاوكات چوار حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانیان خاپووركردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.