Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:44

به‌هۆی به‌فربارینەوە رێگای 250 گوند بەڕووی هاتوچۆدا داخراوه‌

کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌فربارینەوە رێگای 250 گوند له‌ پارێزگای سێواس-ي خۆرهه‌ڵاتی توركیا، بەڕووی هاتوچۆدا داخراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای سێواس، بەفر رێگای هاتوچۆی 250 گوندی لە سەرانسەری پارێزگاکە داخستووە.

بەمەبەستی کردنەوەی رێگا داخراوەکان، تیمەکان لە رێگەی 93 ئامێر و 136 کارمەندەوە لە هەوڵدان بۆ راماڵینی بەفری سەر رێکاگان و کردنەوەیان بەڕووی هاتوچۆدا.

تیمەکان لە کارەکانیاندا پێشینە کار دەدەن بە رووداوەکانی وەک نەخۆشی، لەدایکبوون و مردن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.