Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 14:16

که‌لار.. تەرمى گەنجێک دۆزرایەوە کە بە بلۆک و بەرد کوژراوە

کوردستان TV
100%

لەنزیک قەڵار شێروانەی کەلارتەرمی گەنجێک دۆزرایەوە.
مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەنزیک قەڵای شێروانە تەرمی گەنجێک بەناوی ( ع - م - غ ) لەدایکبووی 2000  دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دۆزرایەوە کەبە بلۆک و بەرد کوژراوە .
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەدوێنی ئێوارەی سێ شەمەوە ماتۆڕسکیلی پێ بوە لەماڵ دەرچوەو نەگەڕاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە.
راشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.