سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه لە شه‌قامی (كانی با)ی شاری سلێمانی ده‌ستییان به‌سه‌ر دوو ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا گرتووه.
گوتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتنى گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه هاوكات نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و خێزانه‌كانیان ئه‌و جۆره گۆشته نه‌كڕن کە له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن و له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراون بۆ له‌ناوبردن و ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌و پیشه‌دا به‌كارهێنراون له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له‌ناو ده‌برێت.
لیژنەکانى قائیمقامیەت: گۆشتى سەر شەقامەکان مەکڕن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.