Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:42

تەرمی نۆ کۆچبەر له‌ پارێزگای ئەدیرنەی تورکیا دۆزرانه‌وه‌

لە سەرمادا رەق بوونەتەوە و مردوون
کوردستان TV
100%

 

لە قەزای ئیپسالا سەربە پارێزگای ئه‌دیرنه‌ باكووری خۆرئاوای توركیا، تەرمی نۆ کۆچبەر دۆزرایەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای ئەدیرنەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە ''لە ناوچەی مانداکۆروی گوندی پاشاکۆی تەرمی نۆ کۆچبەر دۆزرایەوە کە لەلایەن یۆنانییەکانەوە گەڕێندرابوونەوە لە سەرمادا رەق بوونەتەوە و مردوون.

هاوکات کۆچبەرێکی دیکە رزگار کراوە کە خەریک بووە لە سەرمادا بمرێت و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی کەشانی کراوە.

چالاکییەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانەی پێویستیان بە هاوکاری پزیشکییە و لێکۆڵینەوەی دادیی لە بابەتەکە دەستی پێ کردووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.