ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك گه‌يشته توركيا و له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرینگى و خواستى دوولايهنه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
بواره‌كانى ديكه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.